..خولی به‌تواناکردنی کارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژ بە ژنان کۆتایی هات

10/30/2016 7:41:59 AM

...خولی به‌تواناکردنی کارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژ بە ژنان کۆتایی هات
لە ڕۆژانى 16 و 17ى ئۆکتۆبەر ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت-CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ئاژانسى UNHCR و بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتژى دژى ژنان DCVAW خولێکى دوو ڕۆژىیان ڕێکخست
به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی تواناکانی کارمه‌ندانی بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچوونى توندوتیژى دژ بە ژنان ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت-CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ئاژانسى UNHCR و بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتژى دژى ژنان DCVAW خولێکى دوو ڕۆژییان ڕێکخست.
لە خولەکەدا کە نزیکەى چل کەس لە کارمەندانى ڕێکخراوى CDO و بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى توندوتیژى دژ بە ژنان لە قەزاو ناحیەکانى سنورى سلێمانى بەشداربوون کۆمه‌ڵێک بابه‌ت پێشکه‌ش به‌ به‌شداربووان کرا له‌سه‌ر جۆره‌کانی توندوتیژی و توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای رەگه‌ز وه‌ چۆنیه‌تی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوکەسانەى کە ڕووبە ڕووی توندوتیژی بونه‌ته‌وه‌ .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur