..کلتوری ئاشتی و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کان

10/10/2016 7:12:37 AM

...کلتوری ئاشتی و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کان

هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت - CDO لە چوراچێوەى چالاکیەکانیدا ۆرکشۆپێکى یەک ڕۆژى بەناونیشانى کلتوری ئاشتی و چاره‌سه‌ری ناکۆکیه‌کان بۆ ئاوارەکانى کەمپى ئاشتى ئەنجامدا ، کە تیایدا سى کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانى کۆمەڵگاى عیراقى و کوردستانى  بەشداربوون .

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت هەر لە سەرەتاى دروست بوونیەوە  گرنگى داوە بە پرسى ئاشتى کۆمەڵایەتى و پێکەوە ژیانى ئاشتیانە لەناوکۆمەڵگا هەر بۆیەئامانجى  سه‌ره‌کی خوله‌که‌ بۆ پێکه‌وه‌ ژیان و دروستکردنی ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست که‌ تێیدا سه‌رجه‌می دین و نه‌ته‌وه‌ و پێکهاتە جیاوازەکان کۆبکه‌نه‌وه‌ له‌ ژێر چه‌تری ئاشتیدا.

 لە ۆرکشۆپەکە کۆمەڵێک بابەت پێشکەشکرا بە بەشداربووان لە ڕێگەى فیلم و چالاکی جیاواز کە بریتى بوون لە (جیاوازی کلتوری و قبوڵکردنی یه‌کتر ، ماف و ئه‌رکی پێکه‌وه‌ژیان بۆ سه‌رجه‌م دین و نه‌ته‌وه‌ و پێکهاتە جیاوازەکان ،دۆزینه‌وه‌ی ڕێکاره‌ گونجاوه‌کان بۆ وه‌لانانی ناکۆکی و سه‌رخستنی ئاشتی).

له‌ کۆتایی دا به‌شداربووان به‌ڵێنیاندا که‌ کار بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی ۆرکشۆپەکە و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر دانیشتوانی که‌مپه‌که‌دا.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur