لیژنه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی سه‌ردانی سی دی ئۆ یان كرد

9/28/2016 9:22:42 AM

...لیژنەى کۆمەڵى مەدەنى لەپەرلەمانى کوردستان سەردانى CDOیانکرد

31ى ئاب وەفدێکى لیژنەى کۆمەڵى  مەدەنى لە پەرلەمانى کوردستان سەردانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەتیان کرد و لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى بەش و پڕۆژەکانى CDO وە پێشوازیان لێکرا.

مەبەست لە سەردانى لیژنەکە ئاگاداربوون بوو لە کارو چالاکیەکانى  CDO  ، پاش گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانى ڕێکخراوى CDO و ناساندنى بەش و پڕۆژەکان لیژنەکە سەردانى بەشەکانى CDO  ى کرد ولەنزیکەوە ئاداداربوون لەکارەکانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت ،  هەروەها دەستخۆشیان لە  ڕێکخراوى CDO کرد ڕۆڵێکى گرنگى هەیە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى  بەتایبەت بە ئاوارە و پەنابەران ، هیوایان خواست بەردەوامى بدەن بە چالاکیەکانیان  و خزمەتگوزارییەکانیان فراوانتر بکەن بۆ شارەکانى ترى هەرێمى کوردستان.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur