کەمپینى نا بۆ هاوسەرگیرى پێشوەخت

9/28/2016 7:10:35 AM

...کەمپینى نا بۆ هاوسەرگیرى پێشوەخت

 

26ى ئەیلول لە کەمپى پەنابەرانى عەربەت  ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت – CDO بە هاوبەشى لەگەڵ ئاژانسى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران(UNHCR) کەمپینێکیان لەژێر دروشمى (نا بۆ هاوسەرگیرى پێشوەخت) ڕاگەیاند کە بە ڕێپێوانێک بەناو کەمپەکە  و چەند چالاکیەکى جۆراو جۆر و پیرفۆرمانسێک دەستى پێکرد  .

ئامانج لە کەمپنەکە هۆشیارکردنەوەى پەنابەرانە بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیرى پێشوەخت و بەشودانى کچان لە تەمەنی منداڵییەوە ، ئەم کەمپینە وابڕیارە ماوەى یەک هەفتە بەردەوام بێت  لەڕێگەى چالاکى و سیمینارەوە لە ناوچەکانى (بازیان ، چەمچەماڵ ،ڕانیە ، سیدصادق ).


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur