ئاهه‌نگێك بۆ ده‌رچووانی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی سازكرا

5/24/2018 6:19:38 AM

ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 23ی ئایار سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ڕێكخراوی CDO  وUNHCR ه‌  به‌ هاوبه‌شی  زانكۆی چه‌رمۆ، ئاهه‌نگێكیان بۆ ده‌رچووانی خولی درێژخایه‌نی فێربوونی زمانی ئینگلیزی كه‌ ماوه‌ی سێ مانگی خایاند سازكرا.
ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ،جێگری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رمۆ و نوێنه‌رانی ڕێكخراوی CDO  و UNHCR به‌ ڕێوه‌چوو كه‌ تیایدا بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراو خه‌ڵات به‌خشرایه‌ به‌شداربووانی خوله‌كه‌.
به‌شداربووانی خوله‌كه‌ خه‌ڵكی خانه‌خوێی چه‌مچه‌ماڵ و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بوون  ، وا بریاره‌ ئه‌م خولانه‌ له‌ سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ زانكۆی چه‌رمۆ به‌رده‌وام بێت بۆ ئاستی به‌رزتر.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur