ژنان ژیان ڕه‌نگاوڕه‌نگ ده‌كه‌ن

5/16/2018 7:13:49 AM

له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی CDO و ڕێكخراوی UNFPA  خولى كارى پیشه‌یی بۆ چوارسه‌د و بیست ژن ده‌كاته‌وه‌ .
به‌مه‌به‌ستی بونیاتنانی توانای ژنانی ئاواره‌ و ده‌رخستنی به‌هره‌كانیان زنجیره‌یه‌ك خولی پیشه‌یی له‌ حه‌وت سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له‌ كامپه‌كانی ئاشتی و عه‌ربه‌ت و سورداش و سیدسادق و بازیان له‌ پارێزگای سلێمانی وه‌ هه‌روه‌ها كامپه‌كانی ئه‌ڵوه‌ندی یه‌ك و جه‌له‌ولا له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
خوله‌كان فێربوونی كاری پیشه‌ییه‌ وه‌ك ره‌نگ كردن و نیگار كێشان له‌سه‌ر شوشه‌  ، شێوازی نوێ له‌ نه‌خشكردن و كاره‌ ئه‌ته‌مین " دروستكردنی ئێكسسوارات .
ئامانج له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ گرنگیدان و پاڵپشتیكردنی ژنانه‌  بۆ ده‌رخستنی تواناو به‌هره‌كانیان تا بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ داهاتوودا سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ خۆیان دابین بكه‌ن .
ئه‌م زنجیره‌ خوله‌‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ مانگی حوزه‌یران كۆتایی دێت و چوارسه‌د و بیست ژنی ئاواره‌ سودمه‌ند ده‌بن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur