" با كۆتایى به‌ پیسبوونى ژینگه‌ بهێنین "

4/23/2018 9:52:46 AM

سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پیره‌مه‌گرون كه‌مپه‌ینى ڕۆژى جیهانى زه‌وى ڕاگه‌یاند

سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پیره‌مه‌گرون كه‌ پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان CDO و UNHCR ، له‌ 22ى نیسان ڕۆژى جیهانى زه‌وی كه‌مپه‌ینێكى ڕاگه‌یان له‌ ژێر ناونیشانى "با كۆتایى به‌ پیسبوونى ژینگه‌ بهێنین" .
له‌ ڕێگه‌ى پلاستیكه‌وه‌ كه‌ هه‌مان مانشێتى كه‌مپه‌ینى تۆڕى جیهانى ڕۆژى زه‌وییه‌، یه‌كه‌م ڕۆژى كه‌مپه‌ینه‌كه‌ به‌ چالاكى چاندنى نه‌مام ده‌ستى پێكرد  ، كه‌ تییدا ژماره‌یه‌ك گه‌نجى خانه‌خوێ و ئاواره‌ به‌شداریانكرد.
وا بڕیاره‌ كه‌مپه‌ینه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وامبێت، و چه‌ندین چالاكى هۆشیاركردنه‌وه‌ له‌ باره‌ى ژینگه‌ و پاراستنى زه‌وى و پاككردنه‌وه‌ى شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و چالاكى بۆ منداڵانى ئاواره‌ و خانه‌خوێ له‌خۆبگرێت. 

22ى نیسان  ڕۆژى جیهانى زه‌وى یه‌ ،هه‌موو ساڵێك له‌ 22 ى نیساندا یادى رۆژى جیهانى زه‌وى ده‌كرێته‌وه‌،بۆ یه‌كه‌م جار ساڵى 1970 و له‌ وڵاتى ئه‌مریكا ئه‌م ڕۆژه‌ یادى كراوه‌ته‌وه‌، ساڵى 1990 به‌ فه‌رمى له‌ لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه‌ دانى پێدا نرا وه‌ك ڕۆژێكى جیهانى و له‌ ئێستاشدا له‌ 192 وڵات ئه‌م ڕۆژه‌ یاد ده‌كرێته‌وه‌، تێیدا چه‌ندین چالاكى جیاواز ئه‌نجامده‌درێن كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى و پیسبوونى ئاوهه‌واو هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكییه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێگاكانى پاراستنى زه‌وى له‌ مه‌ترسى له‌ناوچوون و پیسبوونى ژینگه‌. 

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌م ساڵدا یه‌ك ملیار كه‌س به‌شداربن له‌ چالاكییه‌كانى ڕۆژى جیهانى زه‌ویدا. كه‌ ئه‌مساڵ سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پیره‌مه‌گرونیش به‌شێكبوون له‌و یه‌ك ملیار كه‌سه‌ى جیهان كه‌ یادى ڕۆژى جیهانى زه‌وى كردووه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵیانداوه‌ بۆ پاراستنى له‌ ڕێگه‌ى چه‌ندین چالاكى جیاوازه‌وه‌.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur