چوارشەممە سور لەگەڵ ئێزیدییەکان لە کامپی ئاشتی

4/23/2018 9:45:41 AM


چوارشەممە ۱۸ی نیسان سەنتەری ڕاوێژکاری شەم لە کامپی ئاشتی کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO و ڕێکخراوی UNFPA پرۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کچان و ژنانی ئێزیدی ساڵی نوێی ئێزیدیان پیرۆزکرد.
‎هه‌موو ساڵێک له‌ کۆتا چوارشەممەى مانگى نیساندا ، که‌به‌ ساڵ و رۆژی ئێزدییه‌کان ناسراوه‌، له‌ په‌رستگه‌ی لالش له‌ قه‌زای شێخان رێوسمی چه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور به‌ ئاماده‌بوونی پیاوانی ئاینی ئێزدییه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
‎هه‌موو ساڵێک له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی پیاوانی ئاینی و هاوڵاتیانی ئێزدی ده‌ست به‌ سه‌ما کردن و هه‌ڵکردنی 366 چراو ئاگر له‌ په‌رستگه‌ی لالش ده‌کرێت که‌له‌ لایه‌ن ئێزدییه‌کانه‌وه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت 366 رۆژ ده‌کاته‌ ساڵێک و ده‌بێته‌ یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی ئێزدییه‌کان .
‎هه‌موو ماڵه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری هێلکه‌ ره‌نگاو ره‌نگ ده‌که‌ن کە هێلکە بەماناى لەدایکبوونەوەى ژیانێکى نوێ دێت لەلاى ئێزیدیەکان و هاوڵاتیان سه‌ردانی ماڵی یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ داوایلێ خۆشبوون له‌ یه‌کتر و شیرینی به‌سه‌ر یه‌کتریدا ده‌به‌خشنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌و ماڕه‌بڕینى تێدا ناکرێت ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ی نیسان به‌ بوک ناسراوه‌ هیج بوکێک قبوڵناکات.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur