(ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین و داهاتوو ده‌پارێزین)

4/17/2018 6:21:45 AM

له‌ ڕۆژی ژینگه‌ى كوردستان سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌لار كامپینێكیان ڕاگه‌یاند

له‌ ڕۆژی ژینگه‌ى كوردستان كه‌ ده‌كاته‌ 16ی نیسان سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌لار كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ڕێكخراوی CDO و ئاژانسی  UNHCR له‌ ژێر دروشمی (ئه‌مڕۆ ده‌ست پێده‌كه‌ین و داهاتوو ده‌پارێزین) كامپینێكیان ڕاگه‌یاند كه‌ زنجیره‌ چالاكییه‌ك له‌ خۆده‌گرێت.
پاسكیل سواری یه‌كه‌م چالاكی كامپینه‌كه‌ بوو كه‌ ئه‌نجامدرا سه‌رجه‌م به‌شداربوونی كامپینه‌كه‌ خۆبه‌خشانی ئاماده‌بوون به‌ جل و به‌رگی تایبه‌ت به‌ ڕۆژی ژینگه‌ به‌ناو كوچه‌ و كۆڵانه‌كان و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌زای كه‌لاردا ده‌سوڕانه‌وه‌ ، ئامانجیان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ بوو كه‌ پاراستنی ژینگه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مووانه‌ با له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێبكه‌ین تا داهاتوو بپارێزین و ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنین.
سه‌نته‌ره‌كه‌ ته‌نها به‌م چالاكییه‌ ناوه‌ستێ وا بڕیاره‌ ئه‌م كامپینه‌ تا ڕۆژی هه‌ینی 20ی نیسان به‌رده‌وام بێت و ئه‌و چالاكییانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ناشتنی نه‌مام وه‌ سه‌ردانكردنی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تایبه‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌  له‌ناو گه‌شتیاران و دابه‌شكردنی كیسه‌ی خۆڵ به‌سه‌ریاندا تا ناوچه‌كان به‌پاك و خاووێنی له‌ پاش خۆیان به‌جێ بهێڵن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur