خولێك بۆ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ

4/15/2018 10:54:57 AM

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌  هاوبه‌شی UNHCR له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی هۆتێل تایتانیك له‌ سلێمانی خولێكی سه‌باره‌ت به‌ چه‌مكه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵاتی بۆ ئه‌فسه‌رانی پله‌ باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی كرده‌وه‌ .
خوله‌كه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی تیا ئه‌نجامدرا و گفتوگۆكراوه‌ بوو ئه‌زموونی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕكرا و چه‌ند پێشنیارێكی نوێیان خسته‌ ڕوو بۆ كاره‌كانی داهاتوو ، ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند له‌ ڕۆژانی 11 و 12ی نیسان وه‌ بیست و سێ ئه‌فسه‌ر به‌شداربوون .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur