خولی چنین و كاری ده‌ستی كۆتایی هات

4/4/2018 7:56:56 AM

سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پیره‌مه‌گرون كه‌ پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان CDO  و UNHCR ، به‌ سه‌ركه‌وتووى كۆتایهێنا به‌ خولێكى چنین كه‌ تێیدا چه‌ند خانمێكى ئاواره‌ و خانه‌خوێ فێرى كارى ده‌ست و چنین بوون، له‌ كۆتایشدا پێشانگایه‌ك بۆ كاره‌كانیان كرایه‌وه‌ كه‌ تێیدا چه‌ندان كارى جیاواز نمایشكرا. ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌رده‌وامبوو و ئامانجى خوله‌كه‌ په‌ره‌پیدانى تواناى خانمانه‌ تا بتوانن سوود ببینن له‌ چنین بۆ ژیانى ڕۆژانه‌یان و دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی تایبه‌ت به‌ خۆیان .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur