"منداڵانی ئۆتیزم ئێوه‌ ته‌نها نین"

4/4/2018 6:07:13 AM

سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌لار كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و UNHCR ، له‌ ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم سیمینارێكیان ئه‌نجامدا به‌ ناونیشانی "منداڵانی ئۆتیزم ئێوه‌ ته‌نها نین" .
سیمیناره‌كه‌ تایبه‌ت بوو ئاواره‌ و خانه‌خوێی ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی خاوه‌ن منداڵی ئۆتیزم بوون ، تیشك خرایه‌ سه‌ر نیشانه‌كانی ئۆتیزم و جۆره‌كانی وه‌ هۆكاری توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی .
هه‌ر له‌ سیمیناره‌كه‌ چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی ئاماده‌كراو تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی ئۆتیزم و ئه‌ كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕووی توشبوانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌بنه‌وه‌ نمایشكرا.
له‌ كۆتایدا ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه‌ بۆ قسه‌كردنی زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur