دوو گروپی ژنانی په‌نابه‌ر له‌بواری به‌ڕێوه‌بردن پێكهێنرا

3/28/2018 12:19:33 PM

به‌پێى به‌رنامه‌ى ئاژانسى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران بۆ ساڵى 2018، ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نييه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێكهێنان و ڕێكخستنى دوو گروپى ژنانى په‌نابه‌رى سوورى له‌ چه‌مچه‌ماڵ و عه‌ربه‌ت.

وه‌ ڕاهێنانى ئه‌م ژنه‌ په‌نابه‌رانه‌ له‌ بواره‌ جياوازه‌كانى كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ ساڵى 2019 ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ردوو سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى چه‌مچه‌ماڵ و عه‌ربه‌ت بگرنه‌ ده‌ست و خۆيان به‌ڕێوه‌ى به‌رن به‌شێوه‌يه‌كى خۆبه‌خشانه‌.

هه‌روه‌ها ئامانجێكى ترى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ به‌هێزكردنى تواناى ژنانى په‌نابه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ڕۆڵى پێشه‌وايي بگێڕێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌يدا. لە به‌روارى 25ى مارسى 2018 له‌ مه‌راسيمێكى بچووك دا توانرا دامه‌زراندن و ڕێكخستنى ئه‌و دوو گروپى ژنانه‌ ڕابگه‌يه‌نرێت به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى هه‌ردوو گروپى ژنانى سوورى په‌نابه‌ر‌ و نوێنه‌رانى ڕێكخراوى CDO و UNHCR .

كوردى/ عربي / English به‌پێى به‌رنامه‌ى ئاژانسى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران بۆ ساڵى 2018، ڕێكخراوى گه‌شه‌پێدانى مه‌ده‌نييه‌ت هه‌ڵده‌ستێت به‌ پێكهێنان و ڕێكخستنى دوو گروپى ژنانى په‌نابه‌رى سوورى له‌ چه‌مچه‌ماڵ و عه‌ربه‌ت. وه‌ ڕاهێنانى ئه‌م ژنه‌ په‌نابه‌رانه‌ له‌ بواره‌ جياوازه‌كانى كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردندا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ ساڵى 2019 ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ردوو سه‌نته‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى چه‌مچه‌ماڵ و عه‌ربه‌ت بگرنه‌ ده‌ست و خۆيان به‌ڕێوه‌ى به‌رن به‌شێوه‌يه‌كى خۆبه‌خشانه‌. هه‌روه‌ها ئامانجێكى ترى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ به‌هێزكردنى تواناى ژنانى په‌نابه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ڕۆڵى پێشه‌وايي بگێڕێت له‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌يدا. لە به‌روارى 25ى مارسى 2018 له‌ مه‌راسيمێكى بچووك دا توانرا دامه‌زراندن و ڕێكخستنى ئه‌و دوو گروپى ژنانه‌ ڕابگه‌يه‌نرێت به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى هه‌ردوو گروپى ژنانى سوورى په‌نابه‌ر‌ و نوێنه‌رانى ڕێكخراوى CDO و UNHCR 


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur