كارمه‌ندێكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت شه‌هیدكرا

3/28/2018 12:11:51 PM

ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌ داخ و په‌ژاره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی به‌ناوی (دكتۆره رباب أحمد إبراهیم) ، كه به‌رپرسی به‌شی ڕێنمای ته‌ندروستی ژنانی دووگیان بوو له سه‌نته‌ری پزیشكی كه‌مپی ئه‌ڵوه‌ن له خانه‌قین خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی شه‌هیدكران. به‌ ناوی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌میانین ، به‌هیواین ئه‌مه‌ دوا كۆست و خه‌می بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت. ڕۆژی شه‌ممه 24ی ئازار دكتۆره رباب أحمد ابراهیم ، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای سه‌عدیه خانه‌قین شه‌هیدكران. وه ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO داوا له حكومه‌تی عێراقی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه و تاوانباران ڕاده‌ستی یاسا بكرێن. انا لله وانا اليه راجعون 


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur