یه‌كه‌م گروپ له‌ كوردستان و عێراقدا بوونه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی جۆن ماكسوێڵ

3/28/2018 12:06:25 PM

ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌تCDO به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانای ستافه‌كانی له‌بواری به‌ڕیوه‌بردندا خولێكی دوو ڕۆژی ئه‌نجامدا ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO خولێكی دوو ڕۆژی ده‌رباره‌ی Leadership Gold بۆ به‌شێك له‌ ستافه‌كانی ئه‌نجامدا ، له‌ خوله‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ خرانه‌ ڕوو له‌وانه‌ سیفات وکارە گرنگەکانی سەرکردە لەڕێگەی مەنهەجی جۆن ماکسوێڵ کە بابەتی سەرەکی كۆرسه‌كه‌ بوو. بەمەش کارمەند و ستافە بەشداربوەکانی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بون بە یەکەم گروپ کە ئەم بابەتەی جۆن ماکسوێل وەر ئەگرن و یەکەم گروپن کە هەلگری ئەو بروانامەیە بن لە کوردستان و عێراقدا . هه‌ر له‌ خوله‌كه‌دا به‌شداربووان چه‌ند چالاكییه‌كی پراكتیكیان ئه‌نجامدا له‌ چۆنیه‌تی بڕیاردان ، بونیاتنان و زیادكردنی بڕوا به‌خۆبوون ، ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ، جگه‌ له‌ مانه‌ باس له‌ چۆنیه‌تی ده‌ستپێشخه‌ریكردن له‌ باسكردنی بیرۆكه‌ی نوێ بۆ شوێنی كار ، بیركردنه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌ شوێنی كار و ژیان وه‌ هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كرا چۆن ئه‌توانین ببین به‌ گوێگرێكی باش و قسه‌كه‌رێكی باش . خوله‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای Leaders' Dream بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژكاری ئه‌نجامدرا وه‌ بابه‌ته‌كانی خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ر ، بڕیار رووف ،كه‌ ڕێگه‌پێدراوی کۆمپانیای John Maxwell ی ئەمریکی یە پێشکەشکرا .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur