به وێنه خولێكی هۆشیاری له كاری رێكخراوه‌ی و راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو

3/28/2018 12:02:09 PM

یانه‌ی وه‌رزشی قه‌ره‌داغ به‌هاوكاری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO خولێكی هۆشیاری له كاری رێكخراوه‌ی و راگه‌یاندن بۆ چل و هه‌شت گه‌نجی قه‌زای قه‌ره‌داغ كرده‌وه‌ و خوله‌كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت . له‌ لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆر له‌ بواره‌كاندا باس له كاری رێكخراوی ناحكومی و كاری راگه‌یاندن كرا و به پێی یاسای ژماره ١ ی ساڵی ٢٠١١ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ باس له چۆنێتی دامه‌زراندنی ڕێكخراوی ناحكومی و كار و ئه‌ركه‌كانی و شێوازی كاركردنیان له بواره جیاجیاكاندا ده‌كات ، وه چۆنێتی كاركردنی فێرخوازان به خۆبه‌خشی له رێكخراوه‌كاندا و ده‌رخستی تواناكان و بریاردانی زیره‌كانه و ئاماژه‌دان به‌ پێشهاته سه‌رنجراكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا و وروژاندنی و وه‌رگرتنی سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كان تا زیاتر كۆمه‌ڵگا ئاشنا بن پێیان ، له كۆتایدا بروانامه‌ی به‌شداریكردن به‌خشرایه فێرخوازان .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur