چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی كوشتن به بیانوی شه‌ره‌ف
3/28/2018 11:40:17 AM
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ئه‌مڕو ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و UNFPA له هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی هۆتێل تایتانیك له شاری سلێمانی پانێڵێكیان سه‌باره‌ت به چوارچێوه یاساییه‌كه‌ی كوشتن به بیانوی شه‌ره‌ف ڕێكخست.
پانێڵه‌كه به‌میوانداری حاكم هیمداد مجید ، دكتۆرا له بواری یاسای تاوانكاری ، به‌هار مونزر ، چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌رێوبه‌ری رێكخراوی PDO و عه‌مید سه‌ركه‌وت ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له سلێمانی بوو .
له پانێڵه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار و هۆكاره‌كانی كوشتن به بیانوی شه‌ره‌ف و كه‌لێنه یاساییه‌كان كه له یاسای سزادانی عێراقیدا هه‌ن خرانه ڕوو ، وه هه‌روه‌ها ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی و ده‌زگاكانی جێبه‌جێ كار له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه گفتوو گۆی له‌سه‌ر كرا .
له كۆتایی پانێڵه‌كه گفتوگۆ كراوه بوو كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و پێشنیار بۆ ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی جێبه‌جێكار خرانه ڕوو تا له ئاینده‌دا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.