له‌ ڕۆژی جیهانی زمانی دایك ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ئاهه‌نگیان گێڕا

2/27/2018 7:42:55 AM


له‌ 21ی شوبات ڕۆژی جیهانی ژمانی دایك سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی CDO  و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌رانUNHCR  ئاهه‌نگێكی خنجیله‌یان به‌ به‌شداری چه‌ند خێزانێكی ئاواره‌ وپه‌نابه‌ران و خانه‌خوێی چه‌مچه‌ماڵ ڕێكخست.
  سه‌ره‌تا باس له‌ هه‌ندێك له‌ زمانه‌ جیاوازه‌كانی جیهان كرا وه‌ چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا ، یه‌كێك له‌ چالاكییه‌كان نمایشكردنی چه‌ند پارچه‌ ڤیدیۆیه‌ك بوو كه‌ تیایدا به‌ چه‌ند زمانێكی جیاواز سڵاو و  په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان نێردرا.
 به‌شێكیتر له‌ چالاكییه‌كان پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه‌ هۆنراوه‌ و گۆرانی بوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گروپی جیاواز به‌ چه‌ند زمانێكی جیاواز كوردی كرمانجی و سۆرانی وهه‌روه‌ها عه‌ره‌بی .
له‌ كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا پاكێجێك به‌ ته‌واوی ئاماده‌بووان پێشكه‌شكرا كه‌ پێكهاتبوو له‌ دوو نامیلكه‌ی تایبه‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی  وه‌ ئو خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌توانن سودمه‌ندبن لێی.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur