خولێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی

2/27/2018 7:30:37 AM

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی له‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO خولێكی یه‌ك ڕۆژی ڕێكخست
له‌ چوارچێوه‌ی كارو چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO  سێ شه‌ممه‌ 20ی شوبات له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی ڕێكخراوی CDO خولێكی یه‌ك ڕۆژی ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی و خه‌مۆكی له‌ كاتی كاركردندا بۆ به‌شێك له‌ كارمه‌ندی به‌ش و پڕۆژیكان ڕێكخست.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری به‌ریتانی ماركۆس ئارمسترۆنگ  پێشكه‌شكران هۆكاره‌كانی دروست بوونی فشاری ده‌روونی و توش بوون به‌ خه‌مۆكی  و چۆنیه‌تی  كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و فشاره‌ تا كارنه‌كاته‌ سه‌ر شێوازی كاركردن بوو.
.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur