ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت سه‌ردانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ چه‌ند بریندارێكی ڕزگاركرد

2/27/2018 7:27:49 AM

ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت سه‌ردانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌ له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ چه‌ند بریندارێكی  ڕزگاركرد

سه‌رله‌به‌یانی  20ی شوبات ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرد و بڕوانامه‌یه‌ی ڕێزلێنان و چه‌پكه‌ گوڵی پێشكه‌ش به‌ نه‌قیب زوهێر، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتن كرد له‌پای ئه‌و كاره‌ مرۆڤ دۆستانه‌یه‌یی له‌ ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆتێل نارا ئه‌نجامیدا.

دووشه‌ممه‌ 19ی شوبات، ئاگرێك لە هۆتیل نارا لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمودی شاری سلێمانی كەوتەوەو چەند هاوڵاتییەك بریندار بوون.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و ئەفسەرێكی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لە هەوڵێكدا توانی بە هانای چەند بریندارێکی ئاگرەكە بكەوێت و رزگاریان بكات.

په‌یجی پۆلیسی سلێمانی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نەقیب زوهێر، ئەفسەر لە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی ماندوونەناسانە و دوای هەوڵێكی زۆر و بریندار بوونیشی بەهۆی ئەو رووداوەوە توانی چەند بریندارێک رزگار بكات كە لە هۆتێلەكە مابوونەوە و گیریان خواردبوو.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur