ۆركشۆپێك بۆ چالاككردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی

2/27/2018 7:22:15 AM

ۆركشۆپێك بۆ چالاككردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  

سه‌رله‌به‌یانی 19ی شوبات له‌ هۆتێل تایتانیك له‌ شاری سلێمانی  به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌ ناوخۆی ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ، به‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی  نوسینگه‌كانی سلێمانی ، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی  پڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  ، كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و ڕێكخراوی UNFPA ، ۆركشۆپێك  به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دابینكارانی خزمه‌تگوزاری سه‌باره‌ت به‌ ڕێكاره‌ یه‌كخراوه‌كانی كارپێكردنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ چالاككردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌ڵامدانه‌وه‌ و ڕێگری كردن له‌ توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  له‌ناو ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ر وكۆمه‌ڵگای خانه‌خوێ به‌ڕێوه‌چوو.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur