منداڵان له‌ ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی به‌ نامه‌ هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕی

2/18/2018 8:06:59 AM

سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پیره‌مه‌گرون كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆكاروباری په‌نابه‌ران UNHCRله‌ ڕۆژی جیهانی خۆشه‌ویستیدا چالاكییه‌كیان له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاواره‌ و خانه‌خوێی پیره‌مه‌گرون ئه‌نجامدا .
چالاكییه‌كه‌ دروستكردنی دوو نامه‌ بوو به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و هه‌ستی خۆیان بۆ دایك و باوكیان  وه‌ هه‌روه‌ها بۆ هاوڕێكانیان ، ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌بوو له‌ نێوان منداڵانی ئاواره‌ و منداڵانی خانه‌خوێی ناوچه‌كه‌ .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur