منداڵانی ئاواره‌ هاوسۆزیان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ربڕی

2/6/2018 6:59:03 AM

منداڵانی ئاواره‌ هاوسۆزیان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌ربڕی

له‌ ڕۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌ 4ی شوبات سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی پیره‌مه‌گروون كه‌ پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO  و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران  UNHCRچالاكییان ئه‌نجامدا .
به‌شێك له‌ چالاكییه‌كه‌  ئه‌نجامدانی دوو سیمیناربوو به‌ هاوكاری ڕێكخراوی World Vision بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزانه‌ ئاواره‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خوێی ناوچه‌كه‌ ده‌رباره‌ی  نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و  و نیشانه‌كانی  تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌.
هه‌روه‌ها به‌شێكیتر له‌ چالاكییه‌كه‌  دروستكردنی شریتی نیشانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌بوو له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاواره‌ بۆ نیشاندانی هاوسۆزی له‌گه‌ڵ تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur