پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ژنانی ئاواره‌ له‌ كه‌لار كرایه‌وه‌

2/5/2018 11:32:07 AM

پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ژنانی ئاواره‌ له‌ كه‌لار كرایه‌وه‌

 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ى شوبات له‌ ئۆفیسی سه‌نته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌لار پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌كانی ژنانی ئاواره‌  كرایه‌وه‌ 
له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى ژنان وه‌ دۆزینەوەى سەرچاوەى داهات بۆ دابینکردنى بژێوى بۆ خێزانەکانیان خولێکى فێربوونى دروومان بۆ ژنانى ئاوارە و ژنانى خانەخوێى کەلار کرایەوە .
خولەکە لەلایەن  سەنتەرى کۆمەڵایەتى کەلار کە پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان ڕیکخراوى  CDO و UNHCR  به‌ڕێوه‌چوو، ماوەى یەک مانگی خایاند  سى و چوار  ژن کە ئاوارەو خەڵکى خانەخوێ ى ناوچەکەن بەشداربوون .

ئه‌مڕۆ بۆ نمایشكردنی ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا  به‌رهه‌میان هێناوه‌ پیشانگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ بیست و حه‌وت ژنی به‌شداربووی خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur