کاریگەرییەکانى جەنگ لەسەر پرۆسەى خوێندن بە تایبەت خوێندنى کچان

12/10/2017 12:35:14 PM

کاریگەرییەکانى جەنگ لەسەر پرۆسەى خوێندن بە تایبەت خوێندنى کچان 

لە چوارچێوەى چالاکییەکانى شانزە ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ، ئەمڕۆ 10ى دیسمبر ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO بە هاوبەشى ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان لە کامپى سورداش بە ئامادەبوونى نوێنەرى پارێزگارى سلێمانى، قائیمقامى قەزاى دوکان  ، بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە ، بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ، بەڕێوەبەرایەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى و ڕێکخراوەکان چالاکییەکیان ئەنجامدا تایبەت بە کاریگەرییەکانى جەنگ لەسەر پرۆسەى خوێندن بەتایبەت خوێندنى کچان 

سەرەتاى چالاکییەکە بە ووتەى بەڕێوەبەرى پرۆژەى ئاوارەکان دەستى پێکرد کە تیایدا باسى لە ڕەوشى ژیان و گوزەرانى ئاوارەکان کرد و ئامارى خوێندکارانى لە کامپى سورداش  خستە ڕوو  پاشان باسى لە کەم و کوڕییەکانى خوێندکارانکرد ، هەروەها کورتەیەک ڤیدیۆ نمایشکرا بۆ ئامادەبووان کە ڕێکخراوى CDO ئامادەى کردبوو تیایدا خوێندکاران و مامۆستایان و بەڕێوەبەرى خوێندنگاى کامپى سورداش باس لە کەم و کوڕییەکانى خوێندنگاکەیان دەکەن و داواى چارەسەرکردنى دەکەن.

هەر لە چالاکییەکەدا قائیمقامى قەزاى دوکان کە بە نوێنەرایەتى پارێزگارى سلێمانیش ئامادەبوو ووتەیەکى کورتى پێکەشکرد پاش دەستخۆشیکردن لە ڕێکخراوى CDO و ئەنجومەنى باڵاى کارو بارى خانمان بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى لەم جۆرە ، ووتى " ئێمە ئەمڕۆ سەردانى خوێندنگاکەمانکردووە و کەم و کوڕییەکانمان بینیوە بۆبە هەر ئەمڕۆ بڕیارماندا  هەرچى زووە بە پێى توانا کەم و کوڕییەکان چارەسەر بکەین بە هاوکارى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە ".

هەروەها بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردە لە ووتەیەکدا بەڵێنیدا  بەپێى توانا کەم و کوڕییەکان و پێداویستییەکانى خوێندن و سوتەمەنى دابین بکەن بۆ خوێندنگاى کامپى سورداش .
لە کۆتایدا ئەنجومەنى باڵاى کاروبارى خانمان ووتەیەکیان پێشکەشکرد و سوپاسى سەرجەم ئەو بەڕێوەبەراتیانەیانکرد کە ئامادەیى چالاکییەکە بوون و هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئەرکیان دەکەوێتە سەرشان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى پرۆسەى خوێندن لە کامپى سورداش .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur