ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت خۆبەخشەکانى گوڵبارانکرد

12/6/2017 7:19:36 AM

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت خۆبەخشەکانى گوڵبارانکرد
بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى خۆبەخشى یەوە 5ى دیسمبر سەنتەرەکانى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO ،سلێمانى عەربەت چەمچەماڵ و پیرەمەگروون ، کە پڕۆژەیەى هاوبەشن لەگەڵ UNHCR مەراسیمێکى تایبەتیان بۆ حەفتاو چوار خۆبەخش کە لە ماوەى ڕابردوودا لە CDO کاریانکردووە سازکرد
مەراسیمەکە کە لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى CDO بەڕێوە چوو ، سەرەتا بە ووتەى بەڕێوەبەرى گشتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت دەستى پێکرد و ووتى"جێگەى شانازییە کە بتوانین لە مەراسیمیکى ئاوا بچوکیش بێت ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونى ئەو خۆبەخشانە بگرین کە لە ماوەى ڕابردوودا خزمەتیان بە ڕێکخراوەکەمان کردووە".
هەر لە مەراسیمەکەدا چەند خۆبەخشێک ووتەیان پێشکەشکرد و سوپاسى ڕێکخراوى CDO یانکرد کە لە ماوەى کارکردنیان لە ڕێکخراوى CDO بە ئەزمونێکى زۆر باشیان وەسفکرد و هەندێکیام دەیان ووت "هەست دەکەین ئەوەندەى لە CDO فێر بووین ئەوەندەمان نەبەخشیوە".
بەشێکیتر لە مەراسیمەکە میوزیک و هەڵپەرکێ بوو ، لە کۆتایى مەراسیمەکەدا سەرجەم ئەو خۆبەخشانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا لە ڕێکخراوى گەشەپیدانى مەدەنیەت کاریانکردووە بڕوانامەى ڕێزلینان و گوڵیان پێشکەشکرا لەپاى ئەو خزمەتەى پێشکەش بە ڕێکخراوەکە و ئاوارە و پەنابەران یانکردووە .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur