خولى دررومان و سەرتاشى کۆتایى هات

12/3/2017 9:18:22 AM

خولى دررومان و سەرتاشى کۆتایى هات

لە چوارچێوەى چالاکییەکانى سەنتەرى کۆمەڵایەتى پیرەمەگروون کە پرۆژەیەکى هاوبەشە  لە نێوان CDO و UNHCR  ، لە ماوەى ڕابردوودا دوو خولى پیشەیى کردەوە بۆ خەڵکى خانەخوێى پیرەمەگروون و ئاوارەکانى ئەو ناحیەیە .

خولى فێربوونى دروومان بۆ دوانزە ژنى ئاوارە و خەڵکى خانەخوێ  کرایەوە کە ماوەى دوومانگى خایاند ،  هەروەها  خولى فێربوونى سەرتاشی کرایەوە  کە ماوەى یەک مانگى خایاند و دە کەس سودمەندبوون لێى  لە کۆتایى خولەکەدا بروانامەى بەشداربوون بەخشرایە بەشداربووان.

ئامانج لە کردنەوەى خولى پیشەیى  دەرخستنى و گرنگیدانە بە  توانا و بەهرەى ئاوارەکان و خەڵکى ناحیەکە و بەدەستهێنانى سەرچاوەیەکى ئابووریە تایبەت بە خۆیان   .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur