"دەست لەناودەست دژى توندوتیژى "

11/30/2017 9:33:48 AM

"دەست لەناودەست دژى توندوتیژى "

لە چوارچێوەى چالاکییەکانى شانزە ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ژنان 29ى نوڤمبر ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO  بە هاوبەشى ڕێکخراوى UNFPA  چالاکییەکیان لە هەردوو کامپى ئاشتى و عەربەت ئەنجامدا

 چالاکییەکە بریتى بوو لە گەڕان بەناو هەردوو کامپى ئاوارەکانى  ئاشتى و عەربەت و بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لەسەر 25ى نۆڤمبر و ناساندنى مافەکانى ژنان و کەمکردنەوەى توندوتیژى بەرامبەر ژنان  ، هەروەها باس لە بەشوودانى منداڵ و دەرئەنجامە خراپەکانى کرا بۆ دانیشتوانى کامپەکان .

لە هەمان چالاکیدا بەناو دانیشتووانى کامپەکەدا گەڕان و گوڵیان دابەشکرد  و مەدالیایان پێشکەش بە پیاوانکرد کە لەسەرى نوسرابوو "دەست لەناودەست دژى توندوتیژى" .
#UNFPA #CDO


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur