رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت سیمینارێکى بۆ زانکۆى جیهان سازکرد

11/19/2017 12:28:02 PM

رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت سیمینارێکى بۆ زانکۆى جیهان سازکرد

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت سیمینارێکى بۆ زانکۆى جیهان دەربارەى گرنگى زمانى جەستە و هونەرى وانەبێژى سازکرد

سیمینارەکە بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتى  ، بەڕێوەبەرى بەشەکانى زانکۆ ، بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانى زانکۆى جیهان بوو  بابەتەکانى لە سیمینارەکە پێشکەشکران گرنگى زمانى جەستە و چۆنیەتى بەڕیوەبردنى هۆبەکانى خوێندن بوو وە هەروەها چۆنیەتى مامەڵەکردنى مامۆستایان لەگەڵ خوێندکاران و بە پێچەوانەوە خوێندکاران لەگەڵ مامۆستایان.
سەرجەم ئەو بابەتانە لە ڕێگەى سلاید و ڤیدیۆى تایبەتەوە  لە سیمینارەکە پێشکەشکران ، لە کۆتایدا بەڕێوەبەرى گشتى زانکۆى جیهان و مامۆستایان و خوێندکاران دەست خۆشیان لە ڕیچکخراوى CDO کرد بۆ ئەم هەنگاوە و بە هەنگاوێکى گرنگیان وەسفکرد وە داوایانکرد ئەم جۆرە سیمینارانە لە زانکۆکەیان بەردەوام بێت.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur