دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگى تشرینى دووەم دەستى پێکرد

11/14/2017 7:00:11 AM

دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگى تشرینى دووەم دەستى پێکرد

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDOبە هاوبەشى رێکخراوى خۆراکى جیهانى WFP دابەشکردنى خۆراکى مانگانەى بەسەر ئاوارەکان دەستپێکردەوە

دابەشکردنى خۆراک بەسەر ئاوارەکاندا  لە ناوەراسنى هەفتەى رابردوو  دەستى پێکردوەو بەردەوام دەبێت.

پرۆژەى دابەشکردنى خۆراک بەسەر ئاوارەکاندا کەمپەکانى چوار پرێزگا دەگرێتەوە کە بریتین لە کەمپى بەرزنجە لە پارێزگاى سلێمانى ، کەمپەکانى  لەیلانى یەک ،لەیلانى دوو ، لەیلانى سێ ، داقوق ، یەحیاوا ، نەزراوا، باوە لە پارێزگاى کەرکوک ، کەمپەکانى ئەڵوەند یەک ، ئەڵوەند دوو لە پارێزگاى دیالە ، کەمپەکانى تازەدێ و قۆرەتوو لە سنورى پارێزگاى گەرمیان.
ئەو خۆراکانەى کە دابەشدەکرێت بریتِین لەم ماددانە (ئارد، برنج ، شەکر، خوێ ، ساوەر، نۆک ، نیسک ،زەیت) وە مانگانە نزیکەى یانزە هەزار پاکێج دابەشدەکرێت بەسەر ئاوارەى کەمپەکانى هەرچوار پارێزگاکە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur