خولى فریاکەوتنى سەرەتایى لە سلێمانى و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

11/8/2017 8:16:38 AM

خولى فریاکەوتنى سەرەتایى لە سلێمانى و چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO  کە هاوبەشە لەگەڵ UNHCR بە هاوکارى بەشى تەندروستى سلێمانى لە چوارچێوەى چالاکیەکانى بۆ ئاوارە و پەنابەران  لە بوارە جیاوازەکان  لە چەند رۆژى ڕابردوودا خولی فریاکەوتنى سەرەتایى بۆ پەنابەران لە هەردوو  ئۆفیسى سلێمانى وچەمچەماڵ کردەوە

خولەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتى مامەڵەکردن  لەگەڵ هەموو جۆرەکانى نەخۆشی کتوپڕ  ، کەسێک کە بگاتە ڕادەى مردن  ، خنکان  ، سوتاوى ، شکاوى  ،هەروەها   چۆنیەتى مامەڵەکردن لەکاتى خوێن بەربوون  و جۆرەکانى بڕین و چۆنیەتى ڕزگارکردنى منداڵ لە خنکان لە کاتى خواردن یان بەهۆى هەر شتێکەوە بێت.

سەرجەم بابەتەکان لەلایەن پسپۆرى شارەزاى فریاگوزارییە سەرەتاییەکان لە بەشى  تەندروستى سلێمانى پێشکەشکران و نزیکەى سى کەس بەشداربوون لە خولەکە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur