بەبۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر کردنەوەى سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ ئاهەنگیکیان بۆ پەنابەران سازکرا

11/5/2017 8:38:58 AM

بەبۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر کردنەوەى سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ ئاهەنگیکیان بۆ  پەنابەران سازکرا

سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ کە پرۆژەیەکى هاوبەشە لەنێوان ڕێکخراوى گەشەپیدانى مەدەنیەت CDO  و UNHCR بە بۆنەى تێپەڕینى سالێک بەسەر دامەزراندنى سەنتەرەکە ئاهەنگێکیان بۆ پەنابەران سازکرد

سەرەتاى ئاهەنگەکە بە ووتەى بەرێوەبەرى سەنتەرى کۆمەڵایەتى دەستى پێکرد کە تیایدا  پاش بەخێرهاتنى میوانەکان ئامانجى ئاهەنگەکەى  بۆ میوانەکان ڕوونکردەوە کە ساڵیادى سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەمال بوو هەروەها کورتەیەکى لەسەر سەنتەرەکە و کارو چالاکییەکانى بۆ میوانەکان روونکردەوە .

هەر لە ئاهەنگەکەدا نیوەڕۆخوانێک بۆ میوانەکان ئامادەکرابوو لە پاشاندا بەرنامەکانى ئاهەنگەکە دەستى پێکرد کە میوزیک و گۆرانى و بەسەربردنى نیوەڕۆیەکى جیاوازبوو بۆ پەنابەران.

لە کۆتایى ئاهەنگەکەدا پێشنیارى پەنابەران بۆ سەنتەرەکە و داواکارییەکانیان تۆمارکران بۆ کارکردن لەسەریان لە هەنگاوەکانى داهاتووى سەنتەرەکە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur