ڕۆژێکى جیاواز بۆ منداڵانى پەنابەر

11/1/2017 7:24:59 AM

 ڕۆژێکى جیاواز بۆ منداڵانى پەنابەر

 31ى ئۆکتۆبەرکە ڕۆژى جیهانى هەلووین سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO کە هاوبەشە لەگەڵ  UNHCR یادى ئەو ڕۆژەى لەگەڵ منداڵانى پەنابەر لە هەردوو سەنتەرى کۆمەڵایەتى سلێمانى و عەربەت کردەوە.

 منداڵانى پەنابەر بە دلچیچکى خۆشەوە خۆیان ئامادەدەکرد بۆ یادکردنەوەى ئەو ڕۆژە  بە جلى ڕەنگاو ڕەنگەوە و هەریەک وێنەى ئاژەڵیکیان لەسەر دەمووچاویان نەخشاندبوو بەردەوام پێدەکەنین ،  دواى وێنەگرتن و بەسەر بردنى کاتێکى خۆش سەردانى سەرجەم بەشەکانى CDO یان کرد و چەند جۆرێک خواردن و شیرینیان پێشکەش بە ستافەکان کرد و ئەوانیش بە ڕیەکى خۆشەوە پێشولزییان لێکردن.

ڕۆژى 31ى تشرینى یەکەمى هەموو ساڵێک بە ڕۆژى جیهانى هەلۆوین دیارىکراوە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەى سەد ساڵ بەر لە ئێستا بە جەژنى قەشەکان بووە و بۆنەى دەستپێکردنى وەرزى پایزبووە.
لە کۆنەوە الدرۆیدیون لە ناوەراستى شەوى 31ى تشرینى یەکەم ئاهەنگیان دەست پێکردووە ، پێیان وابووە کە خواى مردن لاى ئەوان ناوى سامانە لەو شەوەیا دووعا ئەکەن کە هەموو ڕۆحە خراپەکان کە لەساڵى ڕابردوودا مردوون زیندوو ببنەوە و بچنە جەستەى ئاژەڵەکانەوە ،  هەربۆیە جل و بەرگ و ماسکى ئاژەڵیان بەکارهێناوە ئەو بیرۆکەیە  بۆ ترساندنى خەڵک بووە  لەو کاتەدا .
لەو شەوەدا بۆیە ئاگریان داگیرساندووە بەبیرۆکەى ئەوان لە ڕۆشنایىى ئاگرەکەدا  ڕۆحە خراپەکان ببینن .

لە پێشدا جل و بەرگى ئەو یادە تەنها ماسکێکی گەورە بەکارهاتووە  و دواتر گۆرانکارى بەسەردا هاتووە و  جلوبەرگی جادوگەر لەبەرکراوە، ئینجا بووە بە شێوەی فیلم کارتۆنی.

دواتر شێوەیەکی درامی وەرگرتووە، کەرەستەی جیاواز هەڵگیراوە، ئینجا خەڵک جۆرێک پۆشاکیان لەبەر کردووە کە شێوەی ئاژەڵی بووە.

دواتر مۆدێلی پۆشاکی ڕۆمانی و کاتی جەنگەکان پۆشراوە، تا وای لێهاتووە دیزانی سەیر و جیاواز کراوە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur