هەزارو دووسەد و یەک پاکێج لەماوەی یەک هەفتە دابەشکرا

10/26/2017 7:34:10 AM

لەماوەی یەک هەفتەدا هەزارو دووسەد و یەک پاکێجی پێداویستی بەسەر ژنان و کچانی ئاوارەی دووزخورماتوو دابەشکرا  

لە چوارچێوەی ئەو هەلمەتە فراوانەی کە ڕێکخراوی CDO دەستی پێکردووە دابەش کردنی پێداویستی خۆراکی و ناخۆراکی بۆ ئاوارەکانی دووزخورماتوو ئەمرۆ ۲٥ی ئۆکتۆبەر  پرۆژەی UNFPA کە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەگەڵ رێکخراوی CDO سێ سەد و سی پاکێجی RRMی دابەشکرد. 

RRM پاکێجێکە پێداویستیەکانی ژنان و کچانی تیادایە دابەشکرا بەسەر سێ سەد و سی ژن و کچی ئاوارەی دووزخورماتوو کە نیشتەجێن لە ناحییەی بازیان.
ڕێکخراوی UNFPA پڕۆژەیەکی هاوبەش لەگەل ڕێکخراوی CDO جێ بەجێ دەکەن کارەکانیان بریتین  لە هۆشیار کردنەوەی جێندەری و کۆمەڵایەتی  و وە خولی فێرکردن و پاڵپشتی کردنی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕزگاربوانی توندو تیژی.
  سەرجەم خزمەتگوزاریەکان  تایبەتن بە ژنان و کچانی ئاوارە لە  ناوچەکانی خانەقین کەمپی الوند 1و جەلەولا و سەید سادق و بازیان ولە سلێمانی هەردوو کەمپی ئاشتی و عەربەت لەڕێی  تیمێکی گەڕۆك بۆ سلێمانی و دەورووبەری .
هەروەها نۆ بنکەی تەندروستی تایبەت بە تەندروستی زایندەیی  . 
بەهاناوەچونی خێرای ژنان لە ئاوارەییە کتوپر و نەخوازراوەکان . 
لە مەم بارودۆخە نەخوازراوەی ئەم دوایانە هەڵمەتی دابەش کردنی پاکێجێکی تایبەت بە کچان و ژنانی دەست پێکردوەو تا ئێستاش هەزار و دووسەد و یەک  پاکێجی لە ناوچەکانی نەوجول زنانە و رزگاری و چەمچەماڵ و سەنگاو و بازیان و هەردوو کەمپی سورداش و بەرزنجە دابەش کردوە.

CDO# UNFPA#


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur