لەرۆژی جیهانی دەست شتندا

10/24/2017 8:24:52 AM

لەرۆژی جیهانی دەست شتندا 

 لەرۆژی جیهانی دەست شتندا ١٥ى ئۆکتۆبەر سەنتەری کۆمەڵایەتی ڕیکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO بەهاوبەشی ئاژانسی نێودەولەتی بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR هەلمەتێکی دەست شتنی بۆ مناڵانی ئاوارەو پەنابەر و خانەخوێ لە هەر چوار سەنتەری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی و پیرەمەگروون و چەمچەماڵ و کەمپی پەنابەرانی عەربەت ئەنجامدا .

ئامانج لە هەلمەتەکە روونکردنەوەی گرنگی دەست شتن و  راهینانی منداڵان کە بە ریگەیەکی تەندرووست دەستەکانیان بشۆن تا پارێزراوبن لە نەخۆشییە گوازراوەکان ، لەلایەن کارمەندی هۆبەی تەندروستی سلێمانی و کارمەندانی سەنتەری کۆمەلایەتی ڕێنمایى منداڵەکان کرا .
سێ سەد و دوو مندال لە هەڵمەتەکەدا  بەشدارییان کرد کە تەمەنیان لە نێوان ٦ بۆ ١٦ سالاندابوو.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur