هەڵمەتى دابەشکردنى هاوکارى بەسەر ژنانى ئاوارەدا بەردەوامە

10/23/2017 6:53:40 AM

هەڵمەتى دابەشکردنى هاوکارى بەسەر ژنانى ئاوارەدا بەردەوامە 

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO  بە هاوبەشى UNFPA هاوکارى  گەیاندە ژنانى ئاوارەى دووزخورماتوو 
ئەو هاوکارییەى بەسەر ژنانى ئاوارەى دووزخورماتوو دابەشدەکرێت بریتى یە لە پاکێجێک کە سەرجەم پێداویستتیە تایبەتییەکانى ژنانى تیادایە ، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا  شەش سەد و چل و یەک پاکێج بەسەر ژناندا دابەشکراوە لە چەمچەماڵ ،ناحییەى ڕزگارى ،نەوجول و هەردوو کامپى چەرمۆ و کامپى سورداش.

شایەنى باسە لەگەڵ ئالۆزبونی بارودۆخ لە پاریزگای کەرکوک و دوزخورماتوو دانیشتوانی ناوچەکە ماڵ و حاڵەکانیان بەجێ هێشت و ڕویان کردە شارو شارۆچکەکانی کوردستان کە لەئێستادا لە بارودۆخێکی ناهەموواردان ،ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO وەک یەکەم ڕێکخراوى ناوخۆى بە هاوبەشی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی WFP و ڕێکخراوی UNICEF  و ڕێکخراوى UNFPA و UNHCR دەست بەجێ لە هەڵمەتێکى فراواندا پیداویستییە سەرەتاییەکانیان گەیاندە ئاوارەکان هەڵمەتەکە بەردەوامە.


 


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur