"کچانى ئەمڕۆ دایک و بەڕێوەبەر و سەرکردە و بەرپرسى دواڕۆژن"

10/12/2017 8:12:37 AM

"کچانى ئەمڕۆ دایک و بەڕێوەبەر و سەرکردە و بەرپرسى دواڕۆژن" 

ناوەندى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى عەربەت لە 11ى ئۆکتۆبەر کە ڕۆژى جیهانى کچانە یارییەکى تۆپى پێى بۆ کچانى ئاوارە و پەنابەر و دانیشتووى عەربەت سازکرد
لە ڕۆژى جیهانى کچاندا ناوەندى رۆشنبیرى پیرۆزبایى لە کچانى ناوچەکەمان دەکات و دەڵێن"کچانى ئەمڕۆ دایک و بەڕێوەبەر و سەرکردە و بەرپرسى دواڕۆژن" شانازیتان پێوە دەکەین.

نەتەوە یەکگرتوەکان 11ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێکی داناوە بۆ راکێشانی سەرنجی جیهان لەسەر بارودۆخی کیژۆڵەکانی دونیا دەرخستنی گرفتەکانی بەردەم گەشەکردن و پیشخستنیان لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی باش فرسەتی باشتر بۆ خۆیان و خێزانەکانیان.
لەم رۆژەدا نەتەوە یەکگرتوەکان هانی حکومەت و کۆمەڵگان دەدات لە فراوانکردنی هۆشیاری بۆ چەسپاندنی یەکسانی و نەهێشتنی هەموو جیاکارییەک لەسەر بنچینەی رەگەز و رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ مافی خوێندن و خۆراک و مافە یاساییەکان و چاودێری تەندروستنی و نەهێشتنی مناڵ بە شودان و وتندوتیژی بەرامبەریان.

ناوەندى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى عەربەت پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان هەرسێ رێکخراوى CDO ،UNDP،DHRD کە ڕێکخەرى یارییەکە بوون.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur