چالاکییەکانى سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە ماوەى یەک مانگدا

10/8/2017 7:08:59 AM

چالاکییەکانى سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە ماوەى یەک مانگدا  

سەنتەرى کۆمەڵایەتى بەردەوامە لە پێشکەشکردنى چالاکى و خولى جۆراو جۆر ، لە ماوەى یەک مانگى ڕابردوودا چەندین خولى جیاوازى بۆ ئاوارەو پەنابەران کردۆتەوە لە سەنتەرەکانى سلێمانى و چەمچەماڵ و عەربەت
یەکێک لە خولەکان بەهێزکردنى تواناى بیست و حەوت  خوێندکار بوو کە قۆناغى ناوەندیان تەواو کردووە و فۆرمیان پێشکەش بە پەیمانگاى هونەرەجوانەکان کردووە و لە چاوەروانى چاوپێکەوتندابوون  لە چەمچەماڵ کە ماوەى سێ هەفتەى خایاند.
هەر لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ خولى فێربوونى سەرتاشى کرایەوە بۆ پانزە بەشداربوو کە ئاوارە و خەڵکى خانەخوێى چەمچەماڵ بوون خولەکە ماوەى یەک مانگى دەخایەنێت.
لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى کەمپى عەربەت خولى فێربوونى زمانى ئەڵمانى کرایەوە بۆ پانزە پەنابەرى کەمپەکە کرایەوە و مانگ و نیوێکى خایاند.
لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى سلێمانى خولى فێربوونى ئامێرى ساز بۆ هەژدە پەنابەر کرایەوە 
لە خولەکەدا فێرى تەکنیکەکانى ژەنینى ئامێرى ساز و فێربوونى خوێندنەوەى نۆتە و ئاوازدانان بوون ئەم خولەش بە هەمان شێوە ماوەى یەک مانگ بەردەوامبوو.
هەر لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى سلێمانى خولى فێربوونى  کۆمپیوتەر بۆ دوانزە مامۆستاى خوێندنگاى پەنابەران کرایەوە و ماوەى مانگێک بەردەوامبوو.
 سەنتەرى کۆمەڵایەتى پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO و UNHCR ماوەى دوو ساڵە بەردەوامە لە پێشکەشکردنى  خول و چالاکى جیاواز بۆ بەهێزکردن و دەرخستنى بەهرە و  تواناکانى  ئاوارە و پەنابەران.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur