"نابۆتوندوتیژى ، بەڵێ بۆ ئاشتى و مرۆڤایەتى"

10/3/2017 9:34:38 AM

لەژێردروشمى "نابۆتوندوتیژى ، بەڵێ بۆ ئاشتى و مرۆڤایەتى" ئێوارە ئاهەنگێک لە عەربەت سازکرا.

ئێوارەى دووشەممە 2ى ئۆکتۆبەر بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى ناتوندوتیژى یەوە  ناوەندى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى عەربەت لە هۆڵى شەهید والى باریکەى ئاهەنگێکیان سازکردبۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵکى خانەخوىَِ .

لە ئاهەنگەکەدا چەندین چالاکى جیاواز پێشکەشکرا وەک میوزیک و گۆرانى هەڵپەرکێ  و پێشانگاى کارى دەستى و وێنەکێشان دابەشکردنى نامەى ئاشتى.

 مەبەست لەم ئاهەنگە جگە لە بەسەربردنى کاتێکى خۆش و ئێوارەیەکى جیاواز بۆ ئاوارە و پەنابەران و خەڵکى خانەخوێ  بڵاوکردنەوەى پەیامى ئاشتى بوو لە ناو ڕەگەز و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان و  تێکەڵکردن و نیزکبوونەوەیان لە یەکتر و دروستکردنى متمانە بەیەکتربوو .

ناوەندى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى عەربەت پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان هەرسێ رێکخراوى CDO ،UPP،DHRD کە ڕێکخەرى ئاهەنگەکەبوون.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur