تۆڕى شەمس ئامادەکاری تەواوی بۆ چاودێرى پرۆسەى ڕیفراندۆم کردوە

9/27/2017 9:01:36 AM

تۆڕى شەمس ئامادەکاری تەواوی بۆ چاودێرى پرۆسەى ڕیفراندۆم  کردوە 

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت وەک ڕێکخەرى پارێزگاى سلێمانى  لە تۆڕى شەمس بۆ چاودێرى هەڵبژاردن چەند خولێکى ڕاهێنانى بۆ ڕاهێنەران و چاودێرانى پرۆسەى ڕیفراندۆم لە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدا.


تۆڕى شەمس بۆ چاودێرى هەڵبژاردن بە ئامانجى بەڕێوە چوونى پرۆسەى ڕیفراندۆم لە هەرێمى کوردستان بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان هەزار و سێ سەد و دوانزە چاودێرى تۆمارکرد کە دابەش بوون بەسەر چاودێرانى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى و ستافى کارگێڕى و شارەزایانى بوارى هەڵبژاردن.

تۆڕى شەمس لە پرۆسەى چاودێرى بە شێوازى جیاواز چاودێرى دەکات  ، چاودێرى چۆنیەتى ژینگەى هەڵبژاردن  ، و چاودێرى ڕۆژى دەنگدان ، هەروەها هاوکارى دەکات لەگەڵ تیمى چاودێرانى بیانى کە لە چل و دوو چاودێر پێک دێت لە تۆڕى هەڵبژاردن لە جیهانى عەرەبى  و جیهانى بۆ مافەکان و گەشەپێدان هاتوونەتە هەرێمى کوردستان.

وا بڕیارە سبەینی 25ی ئەیلول چاودێرانی تۆڕی شەمسلەو بنکانەی بۆیان تەخانکراوە چاودێری پرسەکە بکەن و راپۆرتەکانیان لە پێنج قۆناغی جیادا لە رێگەی ناوەندی سەرەکی  رابگەیەنرێت.

شایەنى باسە ئەو خولانەى لە پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدراوە لەلایەن کۆمپانیاى قەیوان پاڵپشتى کراوە


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur