ڕۆڵ و گرنگی زمانی جەستەو ئەتەکێت لە بەرێوەبردنی کاردا

9/17/2017 6:11:47 PM

خولێکى تایبەت بە سەرجەم بەڕێوەبەرى بەشەکانى فرۆکەخانەى نێودەولەتى سلێمانى لەسەر زمانى جەستە لە هۆڵى پەیمانگاى فرۆکەوانى بەرێوە چوو

سەر لە بەیانى ئەمڕۆ 17ى ئەیلول بەشی گەشەپێدانی پیشەی لە رێکخراوی CDO بە ھاوبەشی لەگەل پەیمانگای فرۆکەوانی شارستانی- لقی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، لە پێناو گەشەپێدانی توانای ستافەکانی خولێکی تایبەتی ساز کرد بۆ بەڕێوەبەرانى سەرجەم بەشەکانی فرۆکەخانە ، وە بریارە ئەم خولانە بەشێوەى زنجیرە خولێکى ئامادەکراو بەردەوامبن بۆ سەرجەم ستاف و کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی فرۆکەخانە  

 کۆمەڵێک بابەت لەخولەکەدا پێشکەشکران وەک زمانى جەستە چیە؟ ئەتەکێت چیە ؟  جیاوازى لە نێوان زمانى جەستە و ئەتەکێت  ، گرنگى زمانى جەستە لە بەڕێوەبردنى کاردا ، پەیوەندى  زمانى جەستە بە کلتورەوە ، جیاوازى زمانى جەستە لەنێوان ڕەگەزى نێر و ڕەگەزى مێ وە چۆنیەتى تێگەیشتن لە زمانەکانى جەستە.
سەرجەم ئەو بابەتانەى خولەکە  لەلایەن لەنیا جەمال ، پێشکەشکران کە بەرێوەبەری بەشی گەشەپێدانی پیشەییە لە رێکخراوی CDO  و بڕوانامەى ماستەرى لە بوارى زمانى جەستە بەدەست هێناوە  .






© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur