فیستیڤاڵى ئەکەدیمیاى وەرزشى پیرەمەگروون بەڕێوەچوو

9/12/2017 5:46:53 AM

فیستیڤاڵى ئەکەدیمیاى وەرزشى پیرەمەگروون  بەڕێوەچوو

لە 25ى ئابدا بە ئامادەبوونى چەندین کەسایەتى حکومى و وەرزشوانان و کەس و کارى فێرخوازان و یاریزانان و  بە هاوکارى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO فیستیڤاڵى ئەکادیمیاى وەرزشى پیرەمەگروون بە بۆنەى پێنجەمین ساڵیادى دامەزراندنیانەوە بەڕێوەچوو
سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستى پێکرد پاشان وتارى بەخێرهاتن لەلایەن سەرپەرشتیارى فێرگەکە پێشکەشکرا ، هەر لە فیستڤالەکەدا خەڵاتى ڕێزلێنان بەخشرایە خوێندکارە سەرکەوتووەکانى قۆناغى(12)ى ناوچەکە .
هەروەها وەک ڕیزگرتن لە ماندووبوون و پێشکەشکردنى کارى خۆبەخشیان ڕاهێنەرانى فێرگەکە خەڵاتى ڕێزلێنانیان پێبەخشرا وە مەدالیایى ڕێزلێنان پێشکەش بە سەرجەم فێرخوازانى فێرگەکە کرا .
لە کۆتایدا سەرجەم کارو چالاکییەکانى ئەکادیمیاکە بۆ میوانەکان نمایش کرا.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur