یارییەكی دۆستانەی دووگۆڵی

7/17/2017 8:15:39 AM

به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ر و پێكهاته‌ جیاوازه‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی‌ ناحیه‌یی‌ عه‌ربه‌ت و دانیشتوانی‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌، رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌هاوكاری‌ سه‌نته‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و كلتوری‌، یارییه‌كی‌ دوگۆڵی‌ بۆ ژنانی‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ر سازكرد. بینه‌رانی‌ یارییه‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ژنانی‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی‌ كه‌مپه‌كان و دانیشتوانی‌ ناحیه‌یی‌ عه‌ربه‌ت، ئامانج له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و یارییه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی‌ كاتێكی‌ خۆش بوو بۆ په‌نابه‌ران و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری‌ په‌نابه‌ران و دانیشتوانی‌ عه‌ربه‌ت بوو. ئاماده‌بووان هیوایان خواست به‌رده‌وام چالاكی‌ جۆراوجۆر بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناحیه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر ئاشنابن به‌ كلتوری‌ یه‌كتری‌. ناحیه‌یی‌ عه‌ربه‌ت ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ شه‌ڕی‌ داعش و داگیركردنی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق و رۆژئاوای‌ كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌كانی‌ خوارووی‌ عێراق و رۆژئاوای‌ كوردستان ئاواره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوون و به‌شێكیان له‌ كه‌مپه‌كانی‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت نیشته‌جێ‌ بوون. ئه‌م ناحیه‌یه‌ چه‌ند كه‌مپێك له‌ خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش (كه‌مپی‌ عه‌ربه‌ت ئاواره‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ خوارووی‌ عێراق تێیدا نیشته‌جێن، كه‌مپی‌ ئاشتی‌ ئاواره‌ ئێزیدییه‌كانی‌ تێدانیشته‌جێن، كه‌مپی‌ باریكه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ په‌نابه‌رانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان).


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur