کەمپەینی نەخۆشی کۆلێرا

7/17/2017 7:05:01 AM

به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ وه‌رزی‌ هاوینه‌وه‌ سه‌نته‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌ هاوكاری‌ هۆبه‌ی‌ خۆپاراستنی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌، به‌مه‌به‌ستی‌ هۆشداری‌ دان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا كه‌مپینێكی‌ شه‌ش رۆژیان راگه‌یاند. له‌و كه‌مپینه‌دا توانرا رێنمایی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ رێگریكردن و خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی‌ (عه‌ربه‌ت، پیره‌مه‌گروون، سیته‌ك، بازیان، باینجان، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدصادق) ئه‌نجامبده‌ن، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 243 ژن و پیاو له‌ناو كه‌مپه‌دا به‌شداریان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ به‌ته‌نها بۆ دانیشتوانی‌ ناوكه‌مپه‌كان نه‌بوو به‌ڵكو توانرا بڕی‌ 200 رێنمایش له‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و شارۆچكه‌ی‌ فه‌ڵادزی‌ و ڕانیه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌. كه‌مپینه‌كه‌ له‌ به‌رواری‌ 7ی‌ حوزه‌یران ده‌ستی‌ پێكردو له‌ به‌رواری‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی‌ هات.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur