Danielle Mitterrand ئێواره‌ خوانێک ‌له‌گەڵ

7/11/2017 8:18:14 AM

به‌بۆنەی‌ كۆتای‌ هاتنی‌ خولی‌ سێهه‌می‌ ئاسانكار، ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت  CDOله‌ ئێواره‌ خوانێک ‌له‌ ئۆفیسی‌ سه‌ره‌كی‌  CDOئه‌نجامدراو و به‌شداربووانی‌ ئێواره‌ خوانه‌كه‌ پێكهاتبوو لە ستافی پڕۆژە کە بریتین لە ستافی  CDOو ستافی سه‌نته‌ری‌ گه‌نجانی‌ ناحكومی‌، و ستافی‌ چه‌ندین ڕێكخراوی دیکە و په‌نابه‌رانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌. هه‌ر له‌و ئێواره‌ خوانه‌دا چه‌ند پارچه‌ مۆسیقا و گۆرانی‌ پێشكه‌شی‌ ئاماده‌بوانكرا. خولی‌ ئاسانكار چه‌ندین گه‌نج و په‌نابه‌ر و ئاوارە و دانیشتوانی سلێمانی به‌شداریان تێداكردبوو. پڕۆژه‌ی‌ دانیاڵ میتران ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مه‌ده‌نیه‌ت CDO به‌رده‌وامه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ سێ‌ خولی‌ ڕاهێنانی‌ ئاسانكار پێكهاتبوو، خولی‌ ڕاهێنانی‌ ئاسانكار به‌شێكه‌له‌ خوێندنی‌ نافه‌رمی‌.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur