CDO لە سەنگەرەکانى پێشەوە لەگەڵ پێشمەرگە بوو

6/23/2017 7:57:37 AM

CDO  لە سەنگەرەکانى پێشەوە لەگەڵ پێشمەرگە بوو 

ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO بەمەبەستى پاڵپشتى کردن  سەردانى سەنگەرەکانى پێشەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانى کرد


پێنج  شەممە 22ى حوزەیران ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO سەردانى سەنگەرەکانى پێشەوەى هێزى پێشمەرگەى لیواى 114ى  ناحیەى یایکى سەربە پارێزگاى کەرکوکى کرد و  جل و بەرگى جەژنى وەک  دیارى بەخشییە  50 منداڵى پێشمەرگە.

لە هەمان ڕۆژدا یاریدەدەرێتى بەڕێوەبردنى لیواى 114ى کەرکوک سوپاسنامەیەکى ئاراستەى ڕێکخراوى CDO  کرد لەپاى هاوکاریکردنى لیواکەیان .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur