لە چوار ناوچەى جیاواز چوار چالاکى جیاواز

6/22/2017 6:46:50 PM

لە چوار ناوچەى جیاواز چوار چالاکى جیاواز

ئەمڕۆ 22ى حوزەیران  ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO لە چوار ناوچەى چوار چالاکى جیاوازى ئەنجامدا

رێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتە دە ڕۆژییەى بۆ مانگى ڕەمەزان ڕاىگەیاندبوو کە تایبەت بوو بە پاڵپشتى کردنى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و خوێندکاران و خەڵکى خانەخوێ ، لە پارێزگاکانى سلێمانى ، کەرکوک ، هەڵەبجە  ئەمڕۆ 22ى حوزەیران کۆتا ڕۆژى هەڵمەتەکە بوو کە دابەشکردنى  60پاکێجى خۆراک بەسەر 60 خێزانى کەمدەرامەت لە شارى سلێمانى وە نۆژەنکردنەوەى بەشى چاوەروانى نەخۆشخانەى منداڵان لە سلێمانى ،  دابەشکردنى خۆراک بەسەر 25 خێزانى کەمدەرامەت لە ناحییەى عەربەت  ودابەشکردنى 20 پاکێجى خۆراک بەسەر20 خێزانى کەمدەرامەت لە قەزاى چەمچەماڵ .

لە چەند ڕۆژى ڕابردوو 26 پاکێجى خۆراک بەسەر 26 خێزانى کەمدەرامەت لە ناحییەى پیرەمەگروون دابەشکرا ، کە کۆى سودمەندانى  ئەمڕۆ دەکاتە نزیکەى 665 سودمەند  .


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur