لە ڕۆژى جیهانى منداڵدا ئاوارە و پەنابەران بێبەش نەبوون لەو یادە

6/2/2017 2:14:40 PM

لە ڕۆژى جیهانى منداڵدا ئاوارە و پەنابەران بێبەش نەبوون لەو یادە

ڕۆژى جیهانى منداڵان  ڕۆژێکە بۆ یەکخستنى بیرو ڕا جیاوازەکان  بۆ لەبەرچاوگرتن و پاراستنى مافى هەموو منداڵێک  بێ جیاوازى ڕەگەز و نەتەوە و پابەندییە ئاینى و سیاسییەکان هەر بەو بۆنەیەوە سەنتەرەکانى ڕێکخراوى CDO بۆ لە شارى سلێمانى و کەمپەکانى ئاشتى و عەربەت و چەمچەماڵ و پیرەمەگروون منداڵانى ئاوارە و پەنابەرانیان بێبەش نەکرد بۆ بەسەر بردنى کاتێکى خۆش لەو  ڕۆژەدا .


سەنتەرەکانى ڕێکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO کە هاوبەشە لەگەڵ UNHCR لە ڕۆژى جیهانى منداڵدا چەند چالاکییەکى جیاوازى ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەکى جیاواز بۆ منداڵانى ئاوارەو پەنابەران.

یەکێک لە چالاکییەکان لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا  چەند منداڵێکى پەنابەر ڕۆژى لە دایکبوونیان لە هەمان ڕۆژدا بوو بۆیە یادى لەدایکبوونیان بۆ کرایەوە بە بەشدارى کۆمەڵێک منداڵى پەنابەر .

یەکێکیتر لە چالاکییەکان لە ناوەندى کۆمەڵایەتى کە هاوبەشە لەگەڵ هەردوو ڕێکخراوى UPP و DHRD  لە کەمپى ئاوارەکانى عەربەت و ئاشتى  ئەنجامدرا ئاهەنگێ میوزیک و گۆرانى و هەڵپەرکێ بۆ منداڵانى ئاوارەى هەردوو کەمپ ئەنجامدرا .

هەروەها لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى لە پیرەمەگروون ئاهەنگێک بۆ منداڵانى ئاوارەى ئەو ناوچەیە ئەنجامدرا کە بریتى بوو لە پێشکەشکردنى ئەند گۆرانى و میوزیک و نمایشکردنى فیلمێک بۆ منداڵە بەشداربووەکان و چەند یارییەکى جیاواز.

لە هەمان ڕۆژدا لە سەنتەرى کۆمەڵایەتى چەمچەماڵ چەند چالاکییەک ئەنجامدرا کە ڕەنگکردنى دیوارى سەنتەرەکە و دروستکردنى وێنەى جیاواز بوو.

لە کۆتایى چالاکییەکاندا سەرجەم سەنتەرەکانى ڕێکخراوى CDO دیارى ڕۆژى جیهانى منداڵانیان پێشکەش بە منداڵانى ئاوارە و پەنابەرانى بەشداربووى چالاکییەکان کرد.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur