ڕێکخراوى CDO مەنهەجى خوێندنى بە شەست و هەشت خوێندکارى ئاوارە تەواو کرد

6/2/2017 8:54:03 AM

ڕێکخراوى CDO مەنهەجى خوێندنى بە شەست و هەشت خوێندکارى ئاوارە تەواو کرد 

سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى CDO  لە کەلار کە هاوبەشە لەگەڵ UNHCR لە چوارچێوەى چالاکیەکانى بۆ ئاوارەکانى سنورى گەرمیان  لەسەر داواکارى دایکان و باوکانى ئاوارەکان بەهۆى بارودۆخى ئێستاى خوێندنگاکانى ئاوارەکان زۆرى ژمارەى خوێندکار و کەمى هۆڵەکانى خوێندن  بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرى دواناوەندى گەرمیان و بە پاڵپشتى خوێندنگاى ئاوارەکان لە کەلار و بە هاوکارى مامۆستایانى پسپۆڕ  خولى بەهێزکردنى لە هەردوو وانەى بیرکارى و زمانى ئینگلیزى بە شەست و هەشت خوێندکار تەواوکرد کە چل و سێ لە خوێندکارەکان لە ڕەگەزى نێر بوون و بیست و پێنجیان لە ڕەگەزى مێ بوو خولەکە ماوەى یەک مانگى خایاند .

سەنتەرى کۆمەڵایەتى ڕێکخراوى CDO ئەرکى دابینکردنى هاتووچۆ و پێداویستییەکانى گرتە ئەسۆ وە سوپاسى CDO کرا لەلایەن کەس و کارى خوێندکارەکانەوە.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur