" ماڵەکانمان جێ هێشت، بەڵام خەونەکانمان هێنا"

6/2/2017 8:20:44 AM

" ماڵەکانمان جێ هێشت، بەڵام خەونەکانمان هێنا"
ڕۆژى  جیهانى منداڵان 1ى حوزەیران  کە ساڵانە لە زۆربەى وڵاتانى جیهان یاد دەکرێتەوە تەنها ڕۆژێک نیە بۆ ئاهەنگ گێڕان بەڵکو ڕۆژێکە بۆ بیرخستنەوەى تاک و کۆمەڵگا بە مافەکانى منداڵان و بەڵێندان بە پاراستنى مافەکانیان هەر بۆیە لەو ڕۆژەدا سەنتەرى کۆمەڵایەتى و پڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى لەسەر بنەماى ڕەگەز لە ریکخراوى گەشەپێدانى مەدەنیەت CDO بە هاوبەشى UNHCR چالاکییەکیان ئەنجامدا لەژێر دروشمى " ماڵەکانمان جێ هێشت، بەڵام خەونەکانمان هێنا" .

چالاکییەکە بریتى بوو لە کۆکردنەوەی منداڵانی پەنابەر و پرسیار کردن سەبارەت بە خەون و  ئارەزووەکانیان بۆ داهاتوو و دواتر دروست کردنی ئەو ژینگەی کارکردنە  وێنە گرتنیان بەو شێوازە وە ئەنجامدانى ئاهەنگێکى میوزیک و گۆرانى بۆیان.

 و لە کۆتایدا پێشکەش کردنی دیارى بەسەر منداڵانى پەنابەرى نیشتەجێى کەمپى عەربەت  .
لە هەمان ڕۆژدا  ئەنجام دانی سیمینارێکی ١٥ دەقەی سەبارەت بە چۆنێتی کار کردن و هەوڵ دان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان . 
سەرچاوەى  بیرۆکەکە  لەوەوە هاتبووکە دووبارە بیری منداڵەکان بخەنەوە کە ئەوان دەبێت خەونیان هەبێت راستە لە زێدى خۆیان  نەماون مالەکانیان نەماوە بەڵام خەونەکانیان ماوە  و دەبێت کاری بۆ بکەن.


© Copyright 2016, All Rights Reserved

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azur